بەوێنە...خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستیپێکردەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکانی بازار و خراپی بژێوی هاوڵاتیان خۆپیشاندانێکی جەماوەرى لە بازارەکانی تارانی پایەتەختی ئێران دەستتیپێکردەوە.

خۆپیشاندانەکە کە ئەمڕۆ بەیانی لە تارانی پایتەختەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەوباریەوە محسن هەمدانی بەرێوەبەری ئاسایش و ئەمنی پارێزگای تاران ڕاگەیاندووە ، تا ئێستا خۆپیشاندەران لە بازاڕەکاندا ناڕەزایی دەردەبڕن و نەتوانراوە بڵاوەیان پێ بکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی بی بی سی بەریتانی ، گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبووە بۆ ئەو  بەمەبەستەش هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسک رێژیان بەکارهێناوە و تا ئێستاش چەندین کەس بەوهۆیەوە برینداربوون.

هەر ئەمڕۆ بێجگە لە تارانی پایتەخت لە شارەکانی مەشهەد و و بەندەرعەباس و قشم و کەرەج و شهریار بە بۆنەی گرانی نرخی شتومەکەوە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

هاوکات دوێنێش خۆیشاندان ئەنجامدرا،  مۆڵەکانی بازاری عەلایەدین و چارسو کە بازارێکی سەرەکی هاوڵاتیانە،  لە شەقامی حافز لە تارانی پایتەخت بە بۆنەی نزمبوونەوەی نرخی دۆلاروە داخران.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ و دوێنێ نرخی تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلار نزمبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و ئەوەش پاڵی بە پەرلەمانەوە نا کۆبوونەوەیەکی داخراو لەسەر ڕەوشەکە ئەنجامبدات.



PM:06:26:25/06/2018