خالد شوانی: یەکێتی لە داقوق لە پێش لیستەکانی ترەوەیەو براوەیە

خالد شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند" لەشارۆچکەیەکی وەک داقوقدا کە کورد زۆرینەش نییە بە رێژەیەکی زۆر یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێش لیستەکانی ترەوە ".

خالد شوانی لە بەرنامەی " بالحرف الواحید " ی کەناڵی ئەلشرقیە بۆ یەکەمجار لە کاتی هەڵبژاردنەکەوە دەرکەوت و رایگەیاند لە جیاکردنەوەی دەستی ٢٤ سندوقی شارۆچکەی داقوقدا یەکێتی توانیوویەتی ٢٦٨٠ دەنگ بەدەستبهێنێت، بەرەی تورکمانی تەنها ٨٨٦ دەنگی بەدەستهێناوە".
شوانی وتیشی " ئەو سندوقانەی هەژمارەیی دەستی بۆ کراوە، سندوقی شاری داقوق بووەو نەنێردراوە بۆ بەغدا، چونکە لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرانەی حیزبەکانەوە چواردەور درابوو لە رۆژی هەڵبژاردنەکەوە بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەروەها قوفڵی کۆگای سندوقەکانی تیا پارێزراوە شکێنراوەو دادوەریش کە چۆتە سەر کۆگاکان پێیزانیووەو توویەتی " باشە من نازانم کامیان راستن".

لەو بەرنامەیەدا کە ئەرشەد ساڵح یش بەشداربوو کە سەرۆکی بەرەی تورکمانییە، رەتی ئەو زانیاریانەی کردەوەو لای خۆیەوەو ئەویش فۆرمی نوێنەرەکانیانی بلآوکردەوەو ژمارەیەک زانیاری تر خستە روو لەسەر جیاکردنەوەی دەنگدانی ئەمڕٶ لە رێگای دەستیەوە.

  



PM:10:13:03/07/2018