لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی ئینگلتەراو کۆڵۆمبیا
لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا
ئینگلتەرا توانی ٤-٣ بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یاریەکە بباتەوە ئەمەش دوای
ئەوەی بە گۆڵێک لە کاتی یاسایی و زیادکراوی یاریەکە یەکسانبون.
پاش کۆتایی یاریەکە فیفا خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکەی بە هاری کەینی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دا.
هاری کەین توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە خولەکە بکاتە ٦ گۆڵ و تا ئێستا گۆڵکارە.