کۆمسای خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕەخنە لە کۆمەڵگا دەگرێت
کۆمسای کە ئەو وێنەیە نوێیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵیدا نوسیویەتی "ئەوەنەی جل و بەرگ و دەم و چاوی من کێشەی بۆ هەنێ کەس دروستکردووە، فرۆشتنی کەرکوک دروستی نەکردووە.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.
کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.