" ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی دوێنی شەوی کەرکوک هەڵهاتوون بۆ هەرێمی کوردستان "

فەرماندەیی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکوک رایدەگەیەنێت یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقینەوەکانی شەوی رابردووی کەرکومان دەستگیرکردووەو ئەوانی تر هەڵهاتوون بۆ " باکوری عێراق ".

 لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە کەرکوک مەعەن سەعد فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی لەسەر رووداوی تەقینەوەکانی شەوی رابردوو وتی" کەسێکی تاوانباری تەقینەوەکانی شەوی رابردووە دەستگیرکردووەو ئەوانی تریش هەڵهاتوون بۆ باکوری عێراق ( هەرێمی کوردستان ).

شەوی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوەی شاری کەرکوکی هەژاندوو ١١ بریندرای لێکەوتەوە.



PM:10:24:19/07/2018