شێوازی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەردەوامدەبین لەپێدانی (ھەشت) کاتژمێر کارەبا لەڕۆژێکدا، بەڵام ئەو شوێنانەی جۆزەی ٢٠ ئەمپێریان بۆ دانراوە، بەخشتەیەکی جیاواز کارەبایان پێدەدرێت

ھیوا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، "بەھۆکاری خواستی زۆر لەسەر کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە لەوەرزی گەرمادا، ناتوانین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەسەریەکەوە بدەین بەھاوڵاتیان، ناچارین دوو کاتژمێر بەسەریەکەوە دابەشی بکەین".

دەشڵێت:"لەئێستادا ھیچ گۆڕانکاریەک لەخشتەی کارەبادا ناکرێت و بەردەوامدەبین لەپێدانی (ھەشت) کاتژمێر کارەبا لەڕۆژێکدا، بەڵام ئەو شوێنانەی جۆزەی ٢٠ ئەمپێریان بۆ دانراوە، بەخشتەیەکی جیاواز کارەبایان پێدەدرێت".



PM:06:10:20/07/2018