یانەی بەرشەلۆنە نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک
یانەی بەرشەلۆنە نزیکە لەواژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانێكی بەرازیلی کە لە خولی فەرەنسا یاری دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاندووە، مالکۆمی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بۆردۆ، نزیکە لە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانە لە ئێستادا گەیشتووەتە شاری بەرشەلۆنە بۆ بەکۆتاهێنانی گرێبەستەکەی.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە بەرشەلۆنە لە جیاتی کڕینی ویلیان، مالکۆم دەکڕێت و نرخی گرێبەستەکەش ٤٠ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، کە ئەم نرخە زۆر کەمترە لە کڕینی ویلیان.
مالکۆم یاریزانێکی بەرازیلیەو تەمەنی ٢٣ ساڵەو لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.
PM:01:34:24/07/2018