وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكاتەوە، ئەوانەی مۆڵەتی ساڵانەیان تەواو بووە، مۆڵەتەكانیان نوێبكەنەوە ئەگەرنا لە دوای مانگێک کەناڵەکانیان دادەخێت
بە گوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و
بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەك مانگ مۆڵەت دراوەتە
میدیا بینراو و بیستراوەكان بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەیان.
لە بەشێکی نوسراوەکەدا هاتووە"بە پێچەوانەوە بە پێی
رێنمایی رێكخستنی فریكوێنسی سپێیس لە هەرێمی كوردستان/ ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان مۆڵەتەكەیان هەڵدەوەشێتەوە".