قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە توندی وەڵامی ترامپی دایەوە و
ڕایگەیان ئێمە گەلێکین ئامادەین بۆ شەهید بوون و بەرەنگاربوونەوە.
قاسم سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە فەیلەقی قودس توانای
بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکای هەیە و جەختی کردەوە کە دەریای سوور بۆ هێزەکانی
ئەمریکا ئارام نییە.
قاسم سلێمانی لە میانی وتارێکیدا کە لە هەمەدان پێشکەشی کردووە ئامۆژگاری
ترامپی کردووە کە پەند لە مێژوو وەربگرێت و جەختی کردەوە ئەگەر تا دوێنێ دەریایی
سور بۆ ئەمریکییەکان ئارام بووبێت لە ئەمرۆوە ئارام نابێت.