ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تەکیەی سلێمانی بە ئامادەبوونی
بەرپرسانی حکومی، وێستگەیەکی 400 کەی ڤی دابەشکردنی کارەبا دەکرێتەوە و وەزارەتی
کارەباش دەڵێت بەهۆیەوە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕووداو وێستگه‌كه
له‌لایه‌ن كۆمپانیاى نیشتمانى نه‌وتى كۆرى و وه‌زاره‌تى كاره‌با و وه‌زاره‌تى
سامانه سرووشتییه‌كان دروستكراوه و بڕى 63 ملیۆن دۆلارى تێچووه.
محه‌ممه‌د عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى خه‌بات و ته‌كیەی
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان له ساڵى 2014وه
بڕیارى دروستكردنى 7 وێستگه‌ى له‌م جۆره داوه. به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه
پرۆژه‌كان دواكه‌وتن و ته‌نیا دوو له‌وانه ته‌واو كران كه یه‌كێكیان له شارۆچكه‌ى
خه‌باتى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرە و ئه‌وی دیكه‌شیان له شارۆچكه‌ى ته‌كیه‌ى سه‌ر
به پارێزگاى سلێمانییه".
هەروەها ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كۆنترۆڵى كاره‌باى
هه‌رێمى كوردستان بە رووداوی وتووە: "بوونى لۆد له‌سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌با،
یه‌كێك له هۆیه‌كانى به‌فیڕۆچوونى 30%-ی ئه‌و وزه گرنگه‌یه. به‌ڵام به ته‌واو
بوونى ئه‌م پڕۆژانه، به‌فیڕۆچوون كه‌متر ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى
له‌سه‌ر زیاتربوونى كاژێره‌كانى كاره‌با ده‌بێت.