سەرۆکی پێشووی فیفا نهێنی نەبیستراو لەسەر مۆندیال قەتەر ئاشکرا دەکات



جۆزیە سیپ پلاتەری سەۆرکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، نهێنی نەبیسراو لەسەر مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەو وڵاتە بە سیاسی ئەو مۆندیالەی بردۆتەوە.
پلاتەر دەڵێت وڵاتی قەتەر لەگەڵ سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، نیکۆلا سارکۆزی، لەرێگەی پارەو هەروەها لەرێگەی میشێل پلاتینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سەرجەم دۆسیەکانی وڵاتانی تریان هەڵوەشاندۆتەوە کە لەو کاتەدا کێبڕکێی وڵاتی قەتەریان دەکرد.
دەشڵێت لە داهاتوودا هەموو نهێنیەکان دەدرکێنم بە چی شێوەیەک بووە کە قەتەر مۆندیالی بردۆتەوە.
مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر چەند جارێک هەڕەشەی لێسەندنەوەی لێکرا، بەڵام لە کۆتایدا بڕیاردرا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەو مۆندیالە لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.



PM:07:53:30/07/2018