ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ڕوودەدات
و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به ئه‌ندازه‌یه‌ك له هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه كه
زاناكان له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو نه‌یانتوانیووه تۆماری بكه‌ن.
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ئەمشەو
له كاتژمێر 11ی به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له دووری 57.59 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه
ده‌جووڵێته‌وه، به‌وه‌ش له پاش ساڵی 2003 تا ئێستا هه‌ساره سووره‌كه و هه‌ساره‌ی
زه‌وی وه‌ك ئه‌مڕۆ له یه‌كتری نزیكنه‌بوونه‌ته‌وه.
بە وتەی زاناکان "نزیكترین ماوه‌ی نێوان مه‌ریخ و زه‌وی
پێش 60 ساڵ تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته نزیكترین ماوه‌ی نێوان
دوو هه‌ساره‌كه و تا ئه‌یلوولی ساڵی 2035 جاریكی دیكه هێنده له یه‌كتری
نزیكنابنهوه".
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە کاریگەری
مەریخ زیانی دەبێت بۆ سەر خەڵک و شەپۆلەکانی مۆبایل کە دەبێت لەو کاتەدا مۆبایل
بکوژێنرێتەوە، زانایان ئەو قسانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ زیانێکی نابێت.