نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان زیاتر بەرزبویەوە

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانى هەڵەبجە دیاریکراو و نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبا گەیشتە ١٨هەزار دینار.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانى هەڵەبجەش دیاریکراوە و نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبا لە نێوان ١٦ هەزار و ٢٥٠ دینار تا ١٨ هەزار دینار دیاریکراوە کە لە هەموو شارەکانی تر گرانترە.

دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمموز لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان ١٦٥٠٠ بۆ ١٧٥٠٠ دینارە.

دوێنێش ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بڕیاریدا نرخی ئەمپێرێک كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کەمبکاتەوە بۆ ١٣ هەزار دینار.



PM:03:05:31/07/2018