سپی هۆکاری خۆسوتاندنی کەمئەندامەکەی سەنگەر ئاشکرا دەکات

برایەکی ئەو کەمئەندامی سەنگەرەی کە ئەمڕۆ لە چوارقوڕنە خۆی سوتاند، هۆکاری خۆسوتاندنەکەی بۆ سپی ئاشکرا دەکات.

ئەمیرئەرسەلان بری ناوبراوە بەسپی میدیای ڕاگەیاند براکەم کەمئەندامی سەنگەرە گولەی لەسەری دایە بەبچوکترین شت عەسەبی دەبێ ئەمڕۆ دوای دەماقەلەیەک لەگەل شارەوانی خۆی دەسوتێنێ".

وتیشی کە براکەی خاوەنی سێ منداڵە و دوو منداڵیشی کەمئەندامن و خۆشی کەمئەندامە.

ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی ناحیەی چوار قوڕنە، پیاوێکی تەمەن 44 کە کەمئەندامی سەنگەرە خۆی سوتاند.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە پیاوێک بەناوی (س.ا) تەمەنی (44)ساڵە لەناوبازاڕ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا کە پیشەی پاکەت فرۆشتن بووە کەمئەندامی سەنگەرە وکە لە(45)جەستەی سوتاوەو ڕەوانەی سلێمانی کراوە دۆسیەی لێکۆلینەوەبۆئەم ڕوداوە کراوەتەوە ولێکۆلینەوەش بەردەوامە"

 

ئەمیر حەسەن



PM:04:00:01/08/2018