ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی لە هەرێم ڕوودەدات

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە پەیجی فەرمی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، باس لە دیاردەیەکی گەردوونی دەکات کە بە "لێزمە شیھابی پێرسیدس"  لەیزەک ناسراوە.

بە گوێرەی وتەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، دیاردەی "لێزمە شیھابی پێرسیدس" لە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو تا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی سبەی دووشەممە 2018/8/12ی روو دەدات، کاتێک زەوی لەسەر خولگەی خۆی بەنێو پاشماوەی کلکدارێکدا تێپەڕ دەکات.

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کلکدارە کە ناسراوە بە "سویفت – تۆتل" بە ماوەی ١٣٣ سال خولێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە و لە دوای خۆی بارستەیەکی چڕی تۆز و خۆڵ و نەیزەکی زۆر بچووک جێ دێڵێت، کاتێک زەوی لەو کاتەی ساڵ و بەنێویدا دەڕوات، ئەوا ھێزی کێشکردنی زەوی بڕێکی زۆری ئەو بارستانە بۆ خۆی راپێچ دەکات و لەنێو بەرگە ھەوا بە لێزمە، یان زۆر و زوو دووبارە دەبنەوە و دەسووتێن، بۆیە ژمارە و ڕێژەی دیاردەی "شیھاب" کە لەناو خۆمان بە "ئەستێرە رژان" ناسراوە، بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی دیکەی ئاسایی رێژەیەکی یەکجار زۆر زیاتر روو دەدات دا.

پێشتر لەمبارەوە بیل کۆک، زانای بواری نەیزەکەکان لە ئاژانسی گەردوونناسیی ئەمریکی (ناسا) رایگەیاندووە، لە دوو شەوی ئەم مانگەدا، نزیکەی 60- 70 نەیزەک لە یەک شوێنەوە بەرەو گەردوون دەچن.

ھەروەک بیل کۆک رایگەیاندووە، دیاردەکە لە درەنگانی شەوانی 11.8.2018 و 12.8/2018 روو دەدات و باشترین ناوچەش بۆ بینینی ئەو دیاردەیە، نیوەی باکووری گۆی زەوییە.

کاتژمێر 9:24 خولەکی شەوی ھەینی 27.7.2018، درێژترین ماوەی مانگگیران تۆمار کرا کە گەیشتە زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو و لە ھەرێمی کوردستان و شاری ھەولێریش بە جوانی بیندرا.



PM:01:27:12/08/2018