میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە دەسەڵاتدارانی وڵات رێگای گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لە وەزیری کارەبا قاسم فەهداویان گرتووە.
سومەریە نیوز ماڵپەڕی ناسراوی عێراقی لە زاری سه‌رچاوەیەوە‌که که نه‌یویستوه ناوی ئاشکرابکرێت راگه‌یاندوه " ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا رێگرییان کردوه له قاسم الفهداوی، وه‌زیری کاره‌بای عێراق گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ماڵپەڕەکە دەڵێت "ئه‌و رێگرییه‌ش له‌دوای بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێت که رێگری له گه‌شتکردنی وه‌زیری کاره‌با کرد".
ئەو بڕیارە کە ٢٩ ی تەموز لەلایەن عەبدایەوە راگەیەندرا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی خراپی کارەبای عێراق کە یەکێکە لەو هۆکارانەی کەخەڵکی باشووری عێراق رژانە سەر جادەکان و خۆپیشاندانیان کرد.