ئەمریکا هاوڵاتییەکانی لە گەشتکردن بۆ عێراق ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەکدا بەهۆی ناسەقامگیری رەوشی ئەمنییەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە گەشتکردن بۆ عێراق.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تائێستاش گروپە تیرۆریستی و یاخیبووەكان لە عێراقدا چالاكن و بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سڤیلەكان، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە، کە میلیشیا تایفییەكان ببنە هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریكی و كۆمپانیاكانی رۆژئاوا لەسەرتاسەری عێراقدا.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە هەوڵی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانی ئەمریكا لە عێراقدا زۆر سنووردارە، بۆیە ئەگەری هەیە روبەڕوی مەترسی رفاندن  ببنەوە




AM:11:24:19/08/2018