ناوەرۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنە سونەکان ئاشکرادەکرێت

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سونەکان کۆبووەوە و راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر لەگەڵ میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کۆبۆوەو دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ناوەرۆکی راگەیەنراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی بونیاتنانی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلە و جەختیانکردۆتەوە لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکومەت لەسەر بنەمای  رێککەوتنی سیاسی کە پابەند بێت بە بەڵێن و  رێککەوتنەکان و  تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێلنەکردنی دەستور.

ھەروەھا ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دەرئەنجامی نەرێنی نەبوونی ھاوبەشی راستەقینە لەنێوان پێکھاتەکان و نەبوونی ھاوسەنگی لەدامەزراوەکانداو تەوافوقی نیشتمانی لە  پرسە چارەنوسسازەکانداو پێویستی تێپەڕاندنیان و  دەستور بکرێتە  مەرجەع بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.



PM:09:55:19/08/2018