لە نزیک شاری عفرین فەرماندەیەکی گرووپە ئیسلامییەکانی دۆستی تورکیا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ئافرەتێکی ٢٥ ساڵە.
ئیسرا یوسف خه‌لیل، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی ده‌روبه‌ری حه‌مایه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئاشكرایكرد، کە میدیای " مودن "بڵاویکردۆتەوە ئاشکرای دەکات فه‌رمانده‌ی لیوای سوڵتان سڵێمان شای سه‌ر به توركیا کە ناوی محەمەد جاسمەو ناسراوە بە " ئەبو عەمشە " به زه‌بری چه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر.
هاوكات ئه‌بو فه‌هد (حه‌سه‌ن عه‌بدۆ) هاوسه‌ری ئیسرا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی میلیشیایه‌ی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و میلیشیایه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه فه‌رمانده‌كه‌یان هیچ كارێكی له‌و جۆره‌ی كردبێت و ئیسرا به ژنێكی داوێنپیس وه‌سفده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ وه‌رگرتنی پاره ئه‌و قسانه‌ی كردووه.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی ئه‌و سوپایه‌ی توركیا بۆ میلیشیاكانی سووریا درووستیكردووه، لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه.
لیوای سوڵتان سڵێمان شا، ئه‌بو عه‌مشه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له سه‌ره‌تای 2016 دامه‌زراوه و زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌مان.
وەک ئەو میدیا بڵاویکردۆتەوە ئەبو عەمشە لە ناو خەڵکی سوریادا بە کەسێکی دزو تاڵانچی ناوی دەرکردووە.