پرۆژەی پێدانی قەرزی بچوک دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوك لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوەو، بۆ ئەو مەبەستەش كۆنفڕانسێكی تایبەت لەبارەی قەرزەكە ئەنجام دەدرێت.

ئارام ئەنوەر بەڕێوەبەری قەرزی بچوك لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، نوسراومان ئاڕاستەی  ئەنجومەنی وەزیران كردوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزی بچوک، ئەمەش لە دوای ئەوەی وەرگرتنەوەی پارەی پڕۆژەی قەزری بچوك لەسودمەندان بۆ ساڵێكی دیكە درێژكرایەوە.

 وتیشی، كۆنفڕانسێكی تایبەت لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزەكە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و، تیایدا راسپاردەكانی  تایبەت بە كۆنفڕانسەكە دەبێتە بڕیاری كۆتایی بۆ دەستپێكردنەوەی قەرزەكە.

بەڕێوەبەری قەرزی بچوك لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ تۆڕی هەواڵی سێمانی وتیشی، پێشبینی دەكەین پڕۆژەكە لەماوەیەكی نزیكدا لە هەرێم دەستپێبكاتەوە.


AM:12:10:27/08/2018