نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئەیلول، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی دراوە بیانییەكانی دیكەش  گۆڕانكارییان بە خۆیانەوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕ دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢١ هەزار ١٠٠ دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢١ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٣٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ١٨ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٤٠٠دینار.



AM:09:49:05/09/2018