سپی وادەی پێدانی مووچەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی بالآ بلآودەکاتەوە
سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی بالآ دەدرێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە بە سپی راگەیاند" سبەی پێنج شەممە ٦ ی ئەیلول مووچەی یەکەکانی ٧٠ ی یەکەکانی ٨٠ وەزارەتی هێزی پێشمەرگە دەدرێت.
ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرا کرد کە سەرەتای هەفتە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی بالآ.
ئەمڕۆ ٥ ئەیلول دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی حوزەیرانی حکومەتی هەرێم و ، سەرەتا مووچەی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشکران.
PM:09:25:05/09/2018