قەدەغەی هاتوچۆ لە بەسڕە راگەیەندرا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار.

هۆکاری بڕیارەكەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان، بۆ پەرەسەندنی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان و ئەو شەڕو توندوتیژییە دەگەڕێتەوە، كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان سەریهەڵداوە.

 ئەو فەرماندەیە داواشی لە هاوڵاتیان كردووە لەگەڵ فەرمانگە ئەمنییەكانی پارێزگاكە هاوكاربن بۆ پاراستنی گیانی هەموویان و موڵكی گشتی.

 ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیاندان و ناڕەزایەتی لە بەسڕە دژی نە بوونی ئاو خراپی خزمەت گوزارییەکانی ئەو پارێزگایە بەردەوامیان هەیەو بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران دەروازەی بەندەری ئووم قەسریان داخست.

لایخۆشییەوە كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویكردەوە ، لەسەرەتای ئەم مانگەوە 9 خۆپیشاندەر كوژراون و 93 كەسی دیكەش بریندار بوون.


 


PM:01:19:06/09/2018