بەرپرسێكی كورد هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات

بەرپرسێكی كورد لە شاری بەغدا هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوە لە رێكخراوێكی عەرەبی دەكات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، عەبدولخالق مەسعود، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاندووە، لە یاریی نێوان یانەی قوە جەویەی عێراقی و ئیتیحادی جەزائیری لە پایتەختی جەزائیر، سووكایەتی بە عێراق كراوە.

عەبدولخالق مەسعود هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عەرەبی كردووە، ئەگەر یەكێتییەكە ئیدانەی ئەو ”سووكایەتی"یانە نەكات، كە لە جەزائیر بە عێراق كراوە.

لە یارییەكەدا، كە رۆژی یەكشەممە 9/9/2018 لە جەزائیری پایتەخت ئەنجام درا، هاندەرانی جەزائیری هوتافیان دژی شیعە و پیاهەڵدان بە سەدام حوسێنی سەرۆكی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعسی عێراقی، دەكێشا.



PM:01:31:10/09/2018