دادگا بڕیاری بێتاوانی بەدەل بەرواری دەركرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دادگایكردنی مامۆستایەكی ناڕازیی لە دادگای دهۆك بەڕیوەچوو و دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەركرد.

بەگوێرەی زانیاریەكان لە دوای خستنەڕووی بەڵگەی پێویست لەلایەن پارێزەرەكانی بەدەل بەرواری، دواجار دادگای دهۆك بڕیاری بێتاوانی ناوبراوی دەكرد، دوای ئەوەی هیچ كام لەو تۆمەتانەی كە پێشتر ئاڕاستەی كرابوون بەسەریدا ساغنەبوونەوە.

پێشتر مامۆستا بەدەل بەرواری بەرپرسی ئەنجومەنی دەنگی مامۆستایانی ناڕازی سنوری دهۆك لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە بە تۆمەتی بەزاندنی حەرەمی پەروەردەی دهۆك لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئازاری ئەمساڵی پارێزگای دهۆك و كێشە دروستكردن و هاندانی مامۆستایان بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو.



PM:01:05:12/09/2018