نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلول لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

خاوەنی نووسیگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخ دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢١ هەزار و ٣٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزارو ٨٥٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ١٩ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٢٥٠ دینار.


AM:09:40:13/09/2018