ئه‌مڕۆ 13ی ئه‌یلولی 2018 میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی تورکیا دیارییه‌کی تایبه‌تی له میری قه‌ته‌ره‌وه پێگه‌یشتوه که به‌هاکه‌ی به نیو ملیار دۆلار ده‌بێت.
پێگه‌ی (Kokpit.aero)ی هه‌واڵی تورکیا بڵاویکرده‌وه که شێخ تمیم بن حمد ال ثانی، میری قه‌ته‌ر، بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌ردۆغان و متمانه‌ی به تورکیا، فڕۆکه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی له جۆری بۆینگ 8-747 به دیاری داوه‌تێ چونکه ئه‌ردۆغان پێشتر خواست و خولیای خۆی بۆ فڕۆکه‌که ده‌ربڕیوه که نرخه‌که‌ی به نیو ملیار دۆلاره.
فڕۆکه‌که 76 کورسی تێدایه، 7 ژووری نوستن، دوو هۆڵی پێشوازیشی تێدایه، سێ ساڵ پێش ئێستا به 400 ملیۆن دۆلار دانرابوو بۆ فرۆشتن، قه‌ته‌ر له‌وکاته‌دا کڕی.
فڕۆکه‌که دوێنێ گه‌یشتووه‌ته ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیدا ره‌خنه‌کان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی تورکیا کران که له‌م دۆخه‌ی وڵات‌دا چۆن ده‌توانێت تێچووی کارپێکردن و چاککردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که بخاته‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
رۆژنامه‌ی (احوال)ی تورکی له زاری غامز تاشێر، په‌رله‌مانتاری تورکیا له پارتی گه‌لی کۆماری ئۆپۆزسیۆنه‌وه بڵاویکردوه‌ته‌وه "ئه‌ردۆغان ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی کڕیوه له قه‌ته‌ر، چونکه قه‌ته‌ر ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی بۆ فرۆشتن دانابوو".
په‌رله‌مانتاره‌که سکاڵایه‌کی ئاڕاسته‌ی فوئاد ئهقطای، جێگری سه‌رۆکی تورکیا کردوه و ده‌ڵێت "کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی داوا له خه‌ڵک ده‌کات پاره‌کانیان به شتی گرنگ خه‌رجبکه‌ن له‌م دۆخه‌دا، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌کان ده‌که‌ن، خۆیان له خۆشی خۆیان ناکه‌ون".
ئه‌م فڕۆکه‌یه ده‌چێته نێو ریزی فڕۆکه حکومییه‌کانه‌وه که ژماره‌یان 11 فڕۆکه‌یه و 3 هێلیکۆپته‌ریشیان له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێک له فڕۆکه‌کانیش ئه‌یرباس (A340 VI)ه که موڵکی زین العابدین، سه‌رۆکی پێشووی تونس بوو، تورکیا به 78 ملیۆن دۆلار له‌ساڵی 2016دا کڕییه‌وه.
ئه‌م دیارییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌کاتێکدایه که داوا له هاووڵاتییه‌کانی ده‌کات هه‌ستی نیشتیمانپهروهرییان تێدابێت و رێوشوێنه‌کانی سکهه‌ڵگوشین په‌یڕه‌و بکه‌ن به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی رووی له وڵاته‌که‌یان کردوه.