به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێڵه لقی سلێمانی ئاگاداری سایلۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌كات كه له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستبكه‌ن به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی جوتیاران به‌پێی ڕیزبه‌ندی ڕۆژه‌كان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێڵه لقی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا هاتووه، ئاگاداری سایلۆكانی سنوری پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ین كه له‌ئه‌مڕۆوه 16 /9 /2018 ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران به‌پێی ڕیزبه‌ندی ڕۆژه‌كان.
ئاماژهبهوهشكراوه، سه‌ردانی بانكه‌كان نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره تاوه‌كو بانكه‌كان خۆیان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان كۆتایی هاتووه.