هادی عامری لە خۆکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بڕیاری کشانەوەی لە خۆی كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئەیلول، هادی عامری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق خۆی لەكاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كشاندووەتەوە.

رونیشیکردەوە، دەبێت سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بێت و هەموان كۆك بن لەسەری، بۆیە لەمكاتەدا پێمان وایە كاتی ململانێ نییە لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران.

هادی عامریباسی لەوەشكرد، كۆتاییمان بە گوشارە دەرەكییەكان هێناوە و عێراقییەكان بە توندی دەستتێوەردانەكانی ئەمەریكایان رەتکردووەتەوە.

 لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا عامری وتی، دابه‌شكردنى پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ نێوان كورد و سونه‌و شیعه‌دا شتێك نییه‌ له‌ده‌ستوردا هاتبێت، به‌ڵام بووه‌ته‌ عورفێكى سیاسى و سازانى له‌سه‌ر كراوه‌، کە له‌ ده‌ستور به‌هێزتره‌.

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بە پێویستیزانی هەنگاوەكان بۆ دیاریكردنی سەرۆكی كۆمار و وەزیرانی عێراق خێراتر بكرێن، له‌ نزیكترین کاتدا گەڵبژێردرێن.




AM:10:18:18/09/2018