بەڕێوەبەری
گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی ١٠ ناوی خوێندکاران بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان
رابگەیەندرێت.
محەمەد سابیر،بە بەڕێوەبەری
گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، جیاواز لە ساڵانی
رابردوو ئامادەکاری باش کراوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی
باڵاوە بۆ راگەیاندنی ناوەکان لە زانکۆو پەیمانگاکان و قۆناغەکان بەباشی رۆیشتووە
و ساڵی رابردوو مانگی ١١ ناوەکان راگەیەندرا، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت سەرەتای
مانگی ١٠ ناوەکان رابگەیەندرێت.
ڕاشیگەیاندووە
راگەیاندنی ناوەکانی خوێندکاران بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان پێوستی بە داتای کۆتایی
وەزارەتی پەروەردە هەیە بەتایبەت خولی دووەم تا پێنج رۆژی دیکەش لە وەزارەتی
پەروەردە کاری لەسەر دەکرێت و دوای ئەوەی کە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەنێردرێت و
دواتریش دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و وردبینکردنی ناوەکانی لە وەزارەت چەند
رۆژێکی دەوێت و دواتریش ناوەکان رادەگەیەندرێت.
وتوشیەتی وەرگرتنی
خوێندکار بە پێی پلانی زانکۆکانە تا ئێستاش ئامارێکی ورد و دروست لەبەردەستدا
نییە، کە چەند خوێندکار بۆ ئەمساڵ لە زانکۆو پەیمانگاکان وەردەگیرێن