ژمارەی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی داتای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند،لە لە هەرێمی کوردستان و لە رۆژی ٢٨ی ئەیلول، ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ دەنگدەری تایبەتی مافی دەنگدانیان هەیە. 

کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی داتای کۆمسیۆن رایگەیاند، "٩٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا هەیە کە لە ٤٧٣ وێستگە پێکهاتووە و بە شێوەیەک لە پارێزگای هەولێر ٤١ بنکەی دەنگدان  و ٢٠١ وێستگە هەیە و ٧٢ هەزارو ٧٣٢ دەنگدەری تایبەتی لێیە، لە پارێزگای سلێمانیش ٣٧ بنکەی دەنگدان و ١٧٣ وێستگە هەیە کە ٦٢ هەزار و ٤٦٥ دەنگدەری هەیە".

لە پارێزگای دهۆک ٢٠ بنکەی دەنگدان و ٩٣  وێستگە هەیە کە  ٣٣ هەزار و ٢٦٠ دەنگدەر لەو پارێزگایە مافی دەنگدانیان هەیە،  لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە کە لە ٦ وێستگە پێکهاتووە و دوو هەزار و ١٢ دەنگدەری تایبەت هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی داتای کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگدانی تایبەت ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت واتا رۆژی ٢٨ی مانگ و لە کاتژمێر ٨ ی بەیانییەوە تا ٦ ئێوارە بەردەوام دەبێت.



PM:10:07:23/09/2018