نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە پێگەی فەیسبووکی خۆی باس لە
کاندید بوونی یەکەم ژن دەکا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ده‌سته‌ی ژنانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له عیراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی سروه عهبدولواحیدی
بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری پێشووی
هاوپه‌یمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق كاندیدبونی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی
كۆماری عیراق راگه‌یاند، به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م خانم كه كاندیدبونی خۆی بۆ ئه‌و
پۆسته رابگه‌یه‌نێت"
دەستەی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیگەیاندووە
"سروه عه‌بدولواحید ركابه‌ریی كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كانی وه‌ك به‌رهه‌م
ساڵح له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فوئاد حسێن له پارتی دیموكراتی كوردستان و
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات".
ده‌شڵێت: سروه عه‌بدولواحید وه‌ك ئه‌ندامی
نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌ژیانی
سیاسی كردوه، ئه‌وه‌ش له‌پاڵ كاری خۆی له دۆسیه‌ی مافه‌كانی ژنان له ساڵی 1998
بۆ 2003. له ساڵی 2014ش سروه عه‌بدولواحید وه‌ك په‌رله‌مانتارێك له پشكی شاری
هه‌ولێر گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و تا ساڵی 2018 سه‌رۆكی فراكسیۆنی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه له په‌رله‌مانی عیراق.