ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی هەوڵ و تواناکانی ئەوانەوە كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بریاری وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان له 25 /9 بریاری ژماره 51 ده‌ركرد، كه له‌و بریاره‌ش ئاماژه‌ی به( وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌رو به‌لگه‌نامه‌ی ده‌نگدان كردبو له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن و دواتر ناردنه‌وه‌ی بۆ كۆمسیۆن له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه)، ئه‌و بریاره‌ش هه‌ر زوو ڕووبه‌رووی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی بویه‌وه له‌ناو هاوڵاتیان و چین وتویژه‌كانی كۆمه‌لگه.
ئەوەشهاتووە، هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی و له روانگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌پشت به‌ستن به بنه‌ماو ده‌قه یاساییه‌كان، له په‌یامێكدا ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوای له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كرد كه ئه‌و بریاره هه‌ڵوه‌شێنته‌وه‌و ئه‌و بڕیاره‌شمان به نایاسایی و به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مدا
لە راگەئەندراوەکەدا هاتووە، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان كرد . بۆیه به‌و هه‌وڵانه‌و دوای په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به ژماژه 54 له 27/9 بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری پێشوی خۆیان دا‌و ڕێگه به وێنه گرتنی ده‌نگده‌ر نادرێت و مافی ده‌نگدان به‌نهێنی ده‌مێنته‌وه‌و ئه‌ومافه‌ش پاریزراو ده‌بێت .
بڕیارە سبەینێ هەینی ٢٨ی ئەیلول، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ ئەیلول، دەنگدانی گشتیی ئەنجامدەدرێت.