بەوێنە...پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێم

کاتژمێر ٨ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینی دەرگاى بنکەکانى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان کرانەوە و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

بەپێى ئامارى کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێم، ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ کەس لە هەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستاندا مافى دەنگدانی تایبەتیان هەیە کە دابەشکراون بەسەر ٩٩ بنکەى دەنگداندا.

زۆرترینى ئەو کەسانەى کە مافى دەنگدانی تایبەتیان هەیە لە پارێزگاى هەولێردان، کە ژمارەیان ٧٢ هەزار و ٦٥٣ کەسن، لەدواى ئەویش پارێزگاى سلێمانى دێت کە ژمارەیان ٦٢ هەزار و ٢٢٠ کەسن.

لە پارێزگاى دهۆکیش ٣٣ هەزار و ٤٢١ کەس مافى دەنگدانیان هەیە و کەمترین ڕێژەى دەنگدەرانى تایبەتیش کەوتووەتە پارێزگاى هەڵەبجەوە کە دوو هەزار و ١٧٥ کەسن.



AM:08:33:28/09/2018