ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرا

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، رێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٧٠٪.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم،بە ماڵپەڕی خەندانی وتوە، رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە دەنگدانی تایبەت تا كاتژمێر ١٢:٠٠ لە سلێمانی و هەولێر لەسەدا ٥٠ تێپەڕیبوو.

ڕاشیگەیاند لە شارەكانی هەڵەبجە و دهۆكیش لەسەدا ٦٠ تێپەڕیبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەكە بە گشتی بەرزبووەتەوە بۆ لەسەدا ٧٠.

ئیسماعیل خورماڵی وتی، لە كۆیە، عەربەت، قوشتەپە چەند كێشەیەك لە بنكەكان هەبووە و دواتر چارەسەر كراون.




PM:03:40:28/09/2018