دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و دەستدەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و کۆمسیۆنیش ڕایگەیاند ڕێگە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی جیاکردنەوەکە بکەن.

کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سندوقی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا داخرا و کۆمسیۆنیش ڕایگەیاند "بە پێ رێکارەکان لەکاتى عدوفەرز رێگە نادرێت بە دەزگاکانی راگەیاندن رۆماڵی بکەن و تەنها چاودێر و بریکاری قەوارە سیاسیەکان دەتوانن ئامادەی پرۆسەی ژماردن وجیاکردنەوەی دەنگەکان بکەن."

کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا کرانەوە و زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس مافی بەشداریکردن و دەنگدانیان هەبوو لە ٩٩ بنکەی دەنگداندا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنیش تا کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆیی ئەمڕۆ زیاتر لە ٨٠٪ی دەنگدەرانی تایبەت بەشداری پرۆسەکەیان کردبوو.

Top of Form




PM:06:00:28/09/2018