یەکێتی: لە دەنگدانی تایبەتی هەر چوار پارێزگاکە ٥٦ هەزار دەنگمان هێناوە

یەکێتی لە رێگای نوێنەرەکانیەوە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەتی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی بلآوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکاتە کە حیزبەکەیان توانیوویەتی ٥٦ هەزارو ٨٨٧ دەنگ بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی یەکێتی، پارتیش براوەی یەکەمە توانیوویەتی ٧٩ هەزارو ٧٦٤ دەنگی بەدەست هێناوە، هەرچی گۆڕانە توانیوویەتی ١٠ هەزارو ٥٤٣ دەنگە بەدەستبهێنێت، هێزەکانی تر توانیوویانە ١٦ هەزار بەدەستبهێنن.

AM:01:10:29/09/2018