به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، لیستی پارتی و یەکێتی له پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدان، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگەکانیان کەمیکردووە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی لە لایەنە سیاسیەکانەوە ده‌ست "سپی میدیا" کەوتووە، له ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورستان، 156 هەزار و 339 کەس دەنگیداوە.
لەو ڕێژەیەش لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ، 79 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش 56 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی دووه‌مدایه.
لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 10 هه‌زار ده‌نگ له پله‌ی سێیه‌مدایه و تێكڕای لایه‌نه‌كانی تر به هه‌موویان 16 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه.
دوێنێ هەینی كاتژمێر 8ی به‌یانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و کاتژمێر 6ی ئێواره پرۆسه‌كه كۆتاییهات.