به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه 118 سكاڵایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆمار كردووه و سكاڵای دیكه‌ش تۆمار ده‌كه‌ن.
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه "سه‌رله‌به‌یانی پرۆسه‌كه‌ی ده‌نگدان باش به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام دواتر له هه‌ندێك شوێن ئاڵۆزیی لێ كه‌وته‌وه، بۆ نموونه له كۆیه چه‌كدارانی یه‌كێتی سه‌ر به (باڵی لاهور) له یه‌كێك له ده‌نگده‌رانی ئێمه‌یان دا، كه نه‌یانهێشت ده‌نگ بدات و فۆڕمی ده‌نگدانیان لێ دڕاند، دواتر نه‌یانهێشت بریكاری ئێمه سكاڵایش تۆمار بكات".
خه‌سره‌و گۆران وتی "له هه‌ندێك شوێنی دیكه‌یش پێشێلكاری كراون و سكاڵامان تۆمار كردووه، بۆ نموونه له هه‌ڵه‌بجه 17 سكاڵا، له گه‌رمیان 36 سكاڵا، له سلێمانی 44 سكاڵا، له هه‌ولێر 19 سكاڵا و له دهۆك 20 سكاڵا، كۆی گشتییش ده‌كاته 118 سكاڵا".
وتیشی "پێشێلكارییه‌كان زۆرن، وه‌كو لێدان، هه‌ندێك حاڵه‌تی رێگریكردن له ده‌نگده‌ران، سكاڵاتۆماركردن، هه‌ندێكیان سه‌رپێچی كۆمیسیۆن و فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسانی بنكه‌كان".
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سكاڵای دیكه‌یش تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه گومانمان هه‌یه كه یه‌كێتی ساخته‌كاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگی بداتێ و ده‌نگی زیاتر بهێنێت".
خه‌سره‌و گۆران روونیشی كرده‌وه كه "خوێندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆ كۆی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له رووی ته‌كنیكییه‌وه زۆر باش بوو، له چه‌ند شوێنێك پێشێلكاری هه‌بوو، به‌ڵام به شێوه گشتییه‌كه‌ی، پرۆسه‌كه به ئارامی به‌ڕێوه چوو".
دوێنێ هەینی كاتژمێر 8ی به‌یانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و کاتژمێر 6ی ئێواره پرۆسه‌كه كۆتاییهات.