بەپەلە... چوار لایەنی سیاسی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە

چوار لایەنی سیاسیی لە کۆیە (پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، لە کۆیە ساختەکاری گەورە کراوە و هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.


چوار لایەنی شاری کۆیە کە پێکهاتبوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکان لە بنکەکانی دەنگدان بڵاوەیان پێکراوە و شارەکە شێوەی سەربازگەیەکی وەرگرتووە".

ڕاشیانگەیاند "حزبێکی سیاسی کە دەسەلاتی لەو شارە هەیە هەستاوە بە ئامادەکرردنی رەگەزنامە و ناسنامە بەشێوەی تەزویر و ساختە بۆ لایەنگرانی خۆیان".

چوار لایەنەکە جەختیشیان کرردوەتەوە "بوونی ژمارەیەک بەرپرسی حزبی لە ناو بنکەکان هاوڵاتیانی ناجارکردووە دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن".



PM:05:50:30/09/2018