چوار پەرلەمانتاری گۆڕان ئێوارەی ئەمڕۆ بەپەلە گەڕانەوە بەغدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئۆکتۆبەر چوار پرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەڕانەوە بەغدا بۆ بەشداریکردن و دەنگدان لە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند، چوار پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران جگەلە غالب محەمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ بە پەلە لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ ئامادەبون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، گەڕاونەتەوە بەغدا . 

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەسەرچاوەکەی یەکێتی یەوە دەستی کەوتووە، ئەو فڕۆکەیە هەرچەندە بەناوی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانەوە نێردراوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەلآم خەرجیەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دابینی دەکات.

وتیشی،" پێنج پەرلەمانتارەکەی گۆڕان تا ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووەو بەشداری هیچ دانیشتینێکی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراقیان نەکردووە ، بەهۆی ئەو ساختەکاریانەی کە لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار ئەنجامدرا، بەڵام ئەمڕۆ بەپەلە چواریان بۆ دەنگدان گەڕاونەتەوە بەغداو بەشداری دانیشتنەکە دەبن".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بۆ ئەوە گەڕاونەتەوە  بەغدا تاوەکو دەنگ بدەن بە کاندیدەکەی پارتی کە فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمە.

"سپی"پەیوەندی کرد بە هەرچوار پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆران، بەڵام تەلەفونەکانیان داخرابوو، دواتر پەیوەندی کرد بە شۆرش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانەوە و ناوبراو گەڕانەوەی پەرلەمانتارەکانی بزوتنەوەکەی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند، " چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان گەڕاونەتەوە بەغدا، بەڵام بێ ئاگایی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەو پەرلەمانتارانە دەنگ بە پارتی یاخود چ کاندیدێکی سەرۆ کۆماری ئێراق دەدەن.

بڕایارە ئەمشەو دانیشتینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوە بچێت، یەکێتی بەرهەم ساڵح-ی بۆ ئەو پۆستە کاندیدی کردووە، پارتیش فواد حسێن-ی دیاری کردووە.



PM:06:40:01/10/2018