دەنگدانی یەکەمی پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری یەکلانەکردەوە و دەنگدانی دووەم دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " فوئاد حسێن، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ گەڕی دووەمی دەنگدان کشایەوە".
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژارنی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح 165 دەنگ و فوئاد حسێن 89 دەنگی هێنا.