بە ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان بەدوای د. فواد حسێنەوەیە

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق وەک ستاڤی د. فواد حسێن کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەنێو ستافەکەیدایەو بەدواوەیەتی.

مەسعود حەیدەر کە لەمانگی چواری ساڵی ٢٠١٨ دا وازی لە گۆڕان هێنا، گومانی لێدەکرا بوو بێت بە پارتی، بەلآم دەرکەوتنی لەم ڤیدیۆیەدا بەتەوای ئەو گومانە یەکلایی بووەوە.

مەسعود حەیدەر ماوەیەک لە ئەڵمانیا ژیاوەو دواتر لە ڕێگای گۆڕان و بە سوود وەرگرتن لە خزامایەتی لەگەڵ هەڵسوڕوای دیاری گۆڕان، عوسمانی حاجی مەحمود خۆی گەیاندە پەرلەمانی عێراق و لەو دەمەشدا کە پەرلەمانتار بوو وا دەناسرا کە نزیکە لەپارتیەوە، لە ناوەڕاستی
ئەمساڵیشدا وازی لە گٶران هێناو، ئێستا بۆتە پارتی.




PM:10:43:02/10/2018