چاوپێکەوتنێکی بڵاونەکراوەی تارە فارس بڵاودەکرێتەوە

دوای کوشتنی خانمە مۆدێل و شاجوانی پێشوی عێراق "تارە فارس" چاوپێکەوتنێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاو دەکرێتەوە کە باس لە چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات و ئەو نەهامەتییانەی بەدەست خێزانەیەکەیەوە چەشتویەتی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لە پەیجی یەڵا.. بڵاو کراوتەوە کچە مۆدێلی عیراقی "تارا فارس" باس لە چیرۆکی ژیانی خۆیدەکات و ئاماژە بەوەدەکات، کە خێزانەکەی لە تەمەنی منداڵییەوە بە زۆرەمڵی بەشویان داوەو دوای ئەوەی ویستویەتی لێی جیابێتەوە دووگیان بوە".

دەشلێت، پاش منداڵبونی، کەسوکاری هاوسەرەکەی بە زەبری چەک منداڵەکەیان لێسەندووەو، دواتر تارە بەڕەزامەندی خێزانەکەی بڕیاریداوە عێراق بەرەو وڵاتی تورکیا جێبهێڵێت".

ئەو مۆدێلە هەمیشە وێنەو ڤیدیۆکانی دەوبووە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەهۆی ئەوەی ڕەفتارەکانی لەگەڵ کلتوری عێراق نەدەگونجا، هەربۆیە لە رۆژی  ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە دەستڕێژی گولـلە  لە بەغدا کوژرا.

تارا فارس خانمە مۆدێل و هاوەڵی شاجوانی پێشووی عێراق بوو، کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی لوبانی لەدایک بووە و تا پێنجی ئامادەیی خوێندووە، پاشان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەساڵی ٢٠١٤ چۆتە دەرەوە عێراق و لە تورکیا نیشتەجێبوو، خاوەنی منداڵێکی کووڕە.
 



PM:12:02:04/10/2018