بڕیارە لە سبەینێ چوارشەممەوە كاره‌بای سلێمانی بەرنامەی کاری مۆلیدە ئەهلییەکان کەمبەکاتەوە، بەجۆرێک ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش نه‌بێت، مۆلیدەکان له كاتژمێر 8 ى به‌یانى بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ كاریان پێ ناکرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی تشرینی یەکەم به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەبای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی " كه‌وتووه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه،"هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، له‌سبه‌ینێ 10 / 10 / 2018 گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ناوشاری سلێمانی ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه".
ئەوەش هاتووە، "به‌پێی به‌رنامه نوێیه‌كه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش بكوژێته‌وه، واتا له كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه تا 8ی به‌یانی رۆژی دواتر، له‌ئاماده‌باشی ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن".
كاره‌بای سلێمانی داواش له‌مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دەکات، کە" له‌سبه‌ینێوه پابه‌ندی به‌رنامه نوێیه‌كه ببن و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به‌چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت".