بهیانى ئهمڕۆ سێشهممه 23ى تشرینى یهكهم ژمارەیەک دەرچوانی کۆلێژی پەرستاری گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم وەزەرەتی تەندروستی بە مەبەستی دامەزراندن ئەنجامدا و شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆیان داخست.
لە گردبوونەوەکەدا دەرچوانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی داوایان کرد هاوشێوەی کۆلێژی بزیشکی گشتی راستەوخۆ دابەمەزرێن و سەندیکایەکی سەربەخۆش بۆ بەشەکەیان بکرێتەوە.
داواکارییەکی دیکەی ئەو خوێندکارانە بریتیبوو لە داخستنی سەرجەم کۆلێژی پەرستارییەکان لە زانکۆ ئەهلیيەکانی هەرێمی کوردستان.