خوێندکارانی زانکۆکانی "سلێمانی و راپەڕین" گردبونەوە

بەیةنی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و راپەڕین گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم زانکۆکانیان ئەنجامدا.

خوێندکارانی بەشەکانی "بازرگانی و شەریعە و پەروەردە"ی زانكۆی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو شەقامی نزیك كامپی كۆنی زانكۆی سلێمانیان داخست.

خوێندکاران داوا لە سەرۆکایەتی زانکۆ دەکەن لە بەشە ناوخۆیی ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە شوێنەکەیان بۆ نزیک کەمپی نوێی زانکۆ بگوازنەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان لە كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی دەخوێنن و رۆژانە كێشەی هاتوچۆكردنیان بۆ دروست دەبێت، ئەمەش جگە لەوەی بەشە ناوخۆییەكەیان پاكوخاوێن نییە و ژوورەكانیشیان ساردەو ناتوانن تێیدا بمێننەوە.

لەلایەکی دیکەشەە هەر بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری دوبارە بەمەبەستی دامەزراندن و داخستنی بەشەکەیان لە زانکۆ ئەهلییەکان رژانەوە سەر شەقامەکان و داوادەکەن هەرچی زووە وەڵامیان بدرێتەوە





AM:11:47:30/10/2018