بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم ئهنوهر تاهیر جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی له پشكی بزوتنهوهی گۆڕان دەستی لە کارکێشایەوە.
ئهنوهر تاهیر هەواڵی دەست لە کارکێشانەوەکەی پشتڕاستڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دهستلهكاركێشانهوهی خۆی له پۆستی جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی پێشکەشەکردووە و وهك ئهندامێكی ئهنجومهن درێژه به كارهكانی دهدات.
ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە، هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەکەی بۆ پێدانی دەرفەت بە هاورێکانی لە فراکسیۆنەکان و ئاڵۆگۆکردن لە پۆستەکاندایە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی ھەرێم بریار لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بدات و ناکرێت لە ١٥ پارێزگای عیراق ھەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت و لە ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێم رێوشوێنێکی بەپەلەبگرێتەبەر.
ئەنوەر تاهیر محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییە لە فراكسیۆنی گۆڕان، خەڵكی شارۆكەی سەیدسادقە و لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایك بووە و هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس علوم جیۆلۆجی و بەكالۆریۆس یاسا و لە ساڵی ٢٠١٤دا وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێرا و دواتریش پۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەگرت.