روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە گەرمیان روویدا و ئافرەتێک بەسەختی برینداربوو

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە هاوڵاتییەک بەسەختی برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی گازینۆ ڕووداوێکی شێلان ڕوویدا، تیایدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە خێراییەکەی زیاد بووە خۆی کردووە بەناو مارکێتێکدا

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی روداوەکەوە ئافرەتێک کەلەپێش مارکێتەکە بووە و سەرقاڵی شتکڕین بووە شێلاویەتی، کەبەسەختی بریندار بووە،ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە، زیانی مادیش بەر مارکێتەکە کەوتووە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە مەفرەزەکانی هاتووچۆ و تیمی ڕاگەیاندن بەزووی گەشتنە سەر ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.




PM:10:47:06/11/2018