وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، جەلال پەرێشان ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی چونی بە پاسکیل بۆ پەرلەمان سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆی كردووە.
فازیل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند،" ده‌بوایه جەلال پەرێشان هه‌ندێك پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بێت و له كاتی رێكردنی به‌م شێوه نا سه‌لامه‌تانه نیوەی شەقام داگیر نەكات.
وتیشی، ئه‌و كارەی جەلال پەرێشان نمونه‌یه‌كه و خه‌ڵك چاوی لێده‌كه‌ن، پێویست بوو بۆئه‌وه‌ی پاسكیل لیخوڕین بكات به كلتور، هه‌موو پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌كار بهێنابایه.
فازیل حاجی هیواشیخواست، كە ئەو پەرلەمانتارە كار لەسەر ئەوە بكات لە كاتی دروستكردنی شەقامدا بەشێكی تایبەت بە پاسكیل دیاری بكرێت.